ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیاتر لە سەدا 50ی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە

پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار بەشێوەێكی خرا جێبەجی دەكرێت رۆژانە 24 كاژمێر بەسێ شەفت كاری تێدا دەكرێت بە تەواو بوونی ئەو پرۆژەیە هەولێر لە كەم ئاوی رزگاری دەبێت وە ژمارەێكی زۆر بیر دادەخرێن ئەمەش وادەكات ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرزببێتەوە .

ئەندازیار هێرش قادر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ئێستادا نزیكەی سەدا ٥٥ی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواوبووە، پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار لە كاتژمێركدا لە توانایدایە ٢٥ هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم بهێنێت بەمەش تاڕادەێكی زۆر كێشەی كەم ئاوی لە هەولێر چارەسەر دەكات ئەم پرۆژەیە بە قەد هەرسێ ئیفراز یەك و دوو و سێ ئاو بەرهەم دەهێنێت ئەمەش وادەكات نزیكە سەدا ٩٠ی بیرەكانی ناو شاری هەولێر دابخرێن .

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەێنراوێكیدا ڕایگەیاندبوو پرۆژەی فراگوزاری خێرای ئاو هەولێر بە گوژمەی ٤٨٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت ماوەی تەواوبوونی پرۆژەكە ٥٥٠ رۆژە پرۆژەكە لە رۆێكدا ٤٨٠ هەزار مەتر سێجا ئاو دەپالێوێت وە بە چوار هێل دە گەێنرێتە گەرەكەكانی نێوان شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری ئەمەش لە %١٠٠ كێشەی كەم ئاوی لە شاری هەولێر  چارەسەر دەكات.

هیوا قاسم دانیشتوانێكی گەرەكی فەرمەنبەرانی شاری هەولێرە لە بارەی پرۆژەكە بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دەدوێت و دەلێت ئێمە دانیشتوانی ئەم گەرەكە خۆشحالین بە جێبەجێ كردنی ئەو پرۆژەییە چونكە سالانی ڕابردوو بە تایبەت لە وەرزی هاوین دووچاری كەمئاوی دەبووین هیوامان واوەییە دوای تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە چیتر كەم ئاوی نەبێتە كێشە بۆمان وە دەست خۆشیش لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەم پرۆژە ستراتیژیە .

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

شاندێکی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كان دەکات

یاسین

عەباس مەمەند : دروشمەكانی حزبەكانی تر لە ئیفلاسی سیاسیە

گوران