zagros news agency

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) کە نزیکەی 12 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر کۆمەڵێک گەڕەک سوومەند ببوون کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) لە هەولێر و (ئیبراهیم پاشا، سابونکەران، دارۆغا، حاجی حان، جادەی ئۆرزی، سەلیم بەگ و خانەقا) لە سلێمانی. بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 22 گەڕەک و نزیکەی 90 هەزار هاوبەش هاوبەش و زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی لەم پڕۆژەیە سوودمەند بوونە. هەروەها لە ماوەیەکی نزیکیشدا، یەکەمین گەڕەکی پارێزگای دهۆکیش کارەباکەی دەبێتە 24 کاتژمێری.

بۆ زانیاری زیاتر، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگای ژمارە 1992.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی ئێران و چەند بانکی دیکەی ئەم وڵاتە هاک‌کراون

سەڵاح

بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا؛ داهاتی باج لە ساڵی 2025دا 4 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

یاسین

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح