تادێت گومان و نهێنی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی زیاتر ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره ده‌ستگیركراوه و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەیاننامەیەكی لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاو كردەوە و دەستگیركردنەكەی ئیدانە دەکات.
چەند رۆژێكە ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی دەستگیر كراون بەبێ ئەوەی وردەكاریی گیرانەكەیان ئاشكرا بكرێت، یەكێك لەوانە (بەشدار بازیانی)یە كە لەم دواییانە زوو زوو باسی گەندەڵی و قاچاخچێتی و كەموكوڕییەكانی دەڤەری سلێمانیی دەكرد بۆیە گومان و پرسیاری زۆر لەسەر دەستگیرکردنەکەی هەیە. ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له زیندانه و هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی نییه، مه‌ترسی ده‌كرێت دۆسیه‌ی بۆ دروست بكرێت و له‌و رێگایه‌وه فشاری بخرێته‌سه‌ر، ئەمڕۆ یەكشەممە 9/3/2025، ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە و بەبێ بڕیاری دادگا، پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو: “رێگەنەدان بە کەسوکارەکەی بۆ سەردانیکردنی، پێشێلێکی زەقی یاساییە و دوورە لە رێزگرتن لە بنەماکانی ئازادیی بیروڕا و رۆژنامەگەری.”
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەکات و داواکارە: “دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی بەلاڕیدا نەبرێت.”
له‌م باره‌وه، دڵشاد جه‌لال كامیل، نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “داواكارم لێژنه‌یه‌كی باڵای رۆژنامه‌نووسی به‌په‌له پێكبهێنرێت تا پشكنین بۆ جه‌سته‌ی رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی بكرێت بزانرێت ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌وه‌یه‌تی یان نا و ته‌واوی كامیرای ئه‌و هه‌فته‌یه لێبدرێته‌وه بزانرێت له‌رووی ده‌روونییه‌وه چی به‌رانبه‌ری كراوه چونكه به‌پێی زانیاریه‌كانمان رێگا نادرێت جه‌سته‌ی رۆژنامه‌نووس ببیرێت و رێگا نه‌دراوه به كه‌س و كاری بیبینن و ئێمه ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی كرابێت یان وێنه‌گیرابێت له‌ژێر فشاردا تا دوای ئازاد بوونی وه‌ك سه‌ودای سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی فراوان بۆ ئازادكردنی ده‌ستپێده‌كه‌ین.
هاوكات پارێزه‌ری راوێژكار كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌م رۆژانه سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌رێگای نامه‌یه‌كه‌وه و ئاگاداری كونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی له‌مه‌ترسیدایه و ده‌بێت پشكنین بۆ جه‌سته‌ی بكرێت جیاله‌وه‌ش به‌زووی ئازاد بكرێت چونكه ترسمان هه‌یه له‌وه‌ی له‌ژێر فشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا دان به‌هه‌ندێك شت‌دا بنێت كه نیكردووه یان به‌زۆر پێی بكه‌ن.
راشی گه‌یاند: ژیانی رۆژنامه‌نووسان له سلێمانی له مه‌ترسیدایه به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وریا حه‌مه‌كه‌ریم جگه له‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی لێكرابوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه كه یه‌كێتییه له‌هه‌مان كاتدا به رووداوێك كۆچی دوای كرد كه ئۆتۆمبێلی به‌قاچغ هێنانی ته‌ماته‌بووه ئه‌مه‌ش گومان دروست ده‌كات هه‌روه‌ها كوشتنی كاوه گه‌رمیان و ئامانج بابانی و هاوسه‌ر.