zagros news agency

لییا سەیفەدین : هەولدەدەین رۆلی ئافرەت زیاتر بكەین لە پرۆسەی سیاسیدا

ئەدامێكی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەلێت ئەم كۆنفرانسە ئێستا كە ئەنجام دەدرێت كۆنفرانسێكی گرنگە زەرورەتێكە بۆ ئافرەت و بۆ پارتی بە تایبەت لەدوای بەستنی كۆنگرەی چواردە لە پەیرەودا لە چەند خالێكدا  چەسپاوە دۆخی ئافرەت باشتر بكرێت لە ئۆرگانە جیاجیاكانی حزبدا .

لییا سەیفەدین ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ یەكشەمە كۆنفرانسی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەستی پێكرد بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت وە بیر لەوەكرایەوە كۆنفرانسێكی لەوجۆرە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بزانرێت گیروگرفتەكان لەكوێدایە كە بتوانین لە چ روێكەوە دۆخی ئافرەت باشتر بكرێت وە چی بكرێت تا رۆلی ئافرەت زیاتر بكرێت لە پرۆسەی سیاسی .

لییا سەیفەدین گوتیشی ئەم كۆنفرانسە دوو رۆژ دەخاێنێت لە چەندین توێژینەوە پێك هاتووە لە پێنج لێژنە پێكدێت هەر لێژنەێك پەیوەستە بە تەوەرێك دواتر وە بۆ هەر تەوەرێك پێنج توێژینەوە ئامادە كراوە وە لە كۆتایدا دەكرێتە راپۆرتێك لەلایەن نوێنەری لێژنەكان دەخوێنرێتەوە دواتر دەكرێتە كارنامەی كۆنفرانسەكە .

لییا سەیفەدین گوتیشی یەكێك لەو لێژنانەی كە پێم گرنگە لێژنەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانە كە چۆن كاربكەن لەسەر پێگەیاندنی كادر وە سود وەرگرتن لە تواناكانی ئافرەت لە ناو حزبدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر له‌ 630 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له‌ هه‌رێمی كوردستان حه‌وێندراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026

یاسین

خۆپیشاندان لە کەناراوەکانی سووریا برینداربوونی هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە

یاسین