zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی کۆنگرێس ئادەم سمیس، مایکل باومگارتنەر، سارا جاکۆبس، وێسلی بێڵ، جۆرج وایتسایدز و شاندی یاوەریان پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
شاندی کۆنگرێس کورتەیەکیان له‌بارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد و پشتیوانيی ئەمەریکایان بۆ هەرێم دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی. هەروەها تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

٥ سووریایی لە هێرشی ئیسرال بۆ سەر سنووری سووریا و لوبنان کوژران

سەڵاح

كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێگ بڵاودەکاتەوە لەسەر گرژیەکانی دوێنی شەوی شاری سلێمانی.

دڵشاد