سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە و كاركردن تێدا خێراتر بووه.
عه‌لی ڕه‌شید بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێر خێراتر كراوه و هه‌نگاوی باشی بریووه و قۆناغەکانی راکێشانی بۆڕی بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردووە، کوالێتیی ئەو کەرستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەکارهێندراون لە ئاستێکی زۆر بەرزە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).
راشی گه‌یاند: تاکوو ئێستا نزیکەی 73٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).

