zagros news agency

مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمەریکی، جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025،نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد، بە سەرۆکایەتيی ڕایلی بارنس، بەرپرس لە نووسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە دیدارەکە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان کرد.

هەروەها دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیرییە

یاسین

چین داوای چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش: سەرەڕای قەیرانەکان بەڵام پڕۆژەكانی ئاوەدانی لە کوردستان نەوەستان

دڵشاد