zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

سەرەتای دروستبوونی کێشەی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا لەوە دەستیپێکرد کە لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن و ئەوان ڕێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران.

لەم کاتەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە تەنها لەسەدا ٥۹ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات ئەویش دوای یەک مانگ لە دواخستنی،کە موچەی پێشمەرگەو شەهیدان و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، ئەمەش بۆ دروستکردنی فیتنەو جیاکاری و سوکایەتییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەم کاتەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بەڕێز سەرۆک وەزیران سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

ئەوانەی لەدەرەوەی نیەتی نیشتیمانی و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان موزایەدەو قسەی دیکە دەکەن ئەگەر ڕاست دەکەن با بفەرمون لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕە موچەیە خۆیان دابەشی بکەن،چونکە ئێمە نەسوکایەتی قبوڵدەکەین و نەجیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین

دوپاتیشیدەکەینەوە داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی دەوەستین.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی 140 تووشبووی تالاسیمیا لەدەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێن

یاسین

ئەمریكا و ئێران جارێكی تر كۆدەبنەوە

گوران

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین