بڕیاره كاتژمێر 1ی دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی 5ی 2025، په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببێته‌وه و خوێندنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكات.
به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می هاوتاكردنی بڕوانامه و پله زانستییه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی ژماره 2ی لێژنه‌ی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی بدا و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاراستنی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی، ژماره 8ی ساڵی 2018، لێژنه‌ی په‌روه‌رده بدات.
هه‌ربه‌پێی خشته‌كه، په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پاراستن و چاكردنی ژینگه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه ده‌كرێ و هه‌روه‌ها په‌رله‌مان خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تر ده‌كات.

