zagros news agency

سەرۆکی حکومەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەسەر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 5/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، بەردی بناغەکەی دانا.

سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە، کورتەیەکیان دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان خستە ڕوو کە ئاو لە زێی گەورەوە دەگەیەنێتە ناو شاری هەولێر و تا ئێستا زیاتر لە 75% پڕۆژەکە تەواو بووە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ئاو لە سەر ئاستی عێراق و کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ چەندین ساڵ چارەسەر دەکات و کوالیتیی ئاوەکەش زۆر پاک و خاوێن و لە ئاستێکی بەرزدایە و بڕیارە ئەمساڵ بەر لەکاتی دیاریکراوی خۆی، پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشیی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرپەرشتیار و ئەندازایاران و تەواوی کارمەندان کرد و سوپاسی کردن کە بەشێوەیەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان، کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری هەولێر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

سەرۆك بارزانی میوانداریی تۆماس باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە دەكات

یاسین

سوپایی ئیسرائیل لە کاتی جەنگی دژی ئێران سەربازگەیێکی نهێنی لە عێراق دامەزراندبوو

گوران