ئەکتەری ناسراو مایکل دۆگلاس لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ ناساندنی کتێبە نوێیەکەی، وردەکاری نوێی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی هاوڕێ دێرینەکەی، ئەستێرەی هۆڵیوود جاک نیکلسنی 89 ساڵان ئاشکرا کرد کە چەندین ساڵە لە چاوی میدیاکان و خەڵک دوورکەوتووەتەوە.
دۆگلاس جەختیکردەوە کە نیکلسن سەرەڕای بڕیارەکەی بۆ دوورکەوتنەوە لە ژیانی گشتی و سینەما، بەڵام لە تەندروستییەکی باشدایە و کاتەکانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەسەر دەبات.
باسی لەوەش کرد، پەیوەندیی بەردەوامیان هەیە و سەردانی دەکات و ڕایگەیاند، ئەو پشووەی کە هاوڕێکەی هەڵیبژاردووە شایەنیەتی دوای ئەو هەموو خزمەتە گەورەیە.

