دوای ئەوەی ژنێکی تەمەن 45 ساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون بوو بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەی، گیانی لەدەستدا.
سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لەپارێزگای دهۆك لەو بارەیەوە رایگەیاندووە لە رۆژی 7ی ئەم مانگە ئەو ژنە لەنەخۆشخانەیەو، نموونەی پشكنینەكەی رەوانەی بەغدا كراوە، ئێوارەی دوێنێ ئەنجامی پشكنینەكەی گەڕاوەتەوەو تووشبوونی بە ڤایرۆسە پشتراستكراوەتاوە.

