zagros news agency

كارزان گلی بۆ زاگرۆس: ده‌میرتاش لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد دەكرێت

 

نووسه‌رێكی شاره‌زای بواری كاروباری توركیا باس له‌ پرۆسه‌ی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌ لێكه‌وته‌ی ئه‌م بریاره‌ جیاوازه‌.

 

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ٥ بۆ ٧ی ئەم مانگە كۆنگرەیان بەستووە و لەسەر بنەمای پەیامەكەی رێبەریان (عەبدوڵا ئۆجەلان)، چەند بڕیارێكیان داوە، یەكێك لەوانە هەڵوەشانەوەی پارتەكەیە.

كارزان گلی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “(دەم پارتی) لە بەیاننامەیەكی هەشت خاڵیدا، داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە كە دەبێت لە ڕووی یاساییەوە چەكدانانی پەكەكە و پرسی كورد یەكلایی بكرێتەوە، واتە ئیدی یاسا بۆ ئەو پرسە دەربچێت.هه‌روه‌ها پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمیڕاڵی، دەڵێت پەكەكە خۆی هەڵوەشاندەوە، ئیدی دەبێت دەوڵەت هەنگاو بۆ ئاشتی بنێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: وەكوو ئەوەی لە میدیاكانی توركیا باس دەكرێت، حكوومەت دەیەوێت چەند هەنگاوێكی كرداری بهاوێت كە دیارترینیان ئازادكردنی ئۆجەلانە، ئەویش لە رێگەی (مافی ئومێد)ەوە كە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ئەو یاسایەی داناوە و هەموو وڵاتێكی ئەندام لەو دادگایە دەبێت جێبەجێی بكات، توركیاش ئەندامی ئەو دادگایەیە.

 

راشی گه‌یاند: ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا گوتوویەتی، دەبێت هەموو گرووپەكانی سەر بە پەكەكە خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام لە بەیاننامەكەی پەكەكەدا روونە كە یەپەگە لەناو ئەو پرسەدا نییە، بۆیە ئەگەر توركیا سەرئێشە بۆ یەپەگە دروست نەكات، كەواتە رێككەوتنێكی ژێربەژێر هەیە كە یەپەگە لە لیستی تیرۆری توركیا بهێنرێتەوە دەرەوە و ئەوكات هەموو گەریلاكانی پەكەكە دەتوانن بچنە رۆژئاوا، یاخود ببنە بەشێك لە هێزی یەپەگە.بەمەوە دەردەكەوێت كە ئەگەر پەكەكە خۆیشی هەڵوەشێنێتەوە و چەكیش فڕێ بدات، ناكۆكییەكان كۆتاییان نایەت، چونكە لەبارەی رۆژئاوا و بوونی یەپەگە، تاوەكوو ئێستا بەڕوونی رێككەوتن نەكراوە و نازانرێت توركیا لەو ڕووەوە پلان و ستیارتیژییەتی چییە؟

گوتیشی: “هەڵوەشانەوەی پەكەكە و هەروەها چەكدانانی، دەرگا دەكاتەوە تا توركیا وەكوو نیازپاكییەك چەند هەنگاوێكی كرداری بهاوێت، لەوانە ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، كە لە ٢٠١٦ەوە بە تۆمەتی ئەوەی پشتگیرییان لە پەكەكە كردووە، دەستگیر كراون.دەمیرتاش دوای دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئیستانبۆڵ، هیچ هەڵوێستێكی نەبوو، تەنانەت بە یەك وشەش سەركۆنەی ئەو هەنگاوەی نەكرد، ئەمەش پێمان دەڵێت كە گفتوگۆ و مامەڵەیەك لەگەڵ دەمیرتاشدا هەیە، بەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد دەكرێت و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای لەسەر جێبەجێ دەكەن كە دووجار ئەو دادگایە داوای كرد دەمیرتاش ئازاد بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

سەڵاح

کۆمیسیۆن: ژمارەی تانەکان بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٨٠٠

سەڵاح

سەدان شاخەوانی گیرخواردوو لە ئێڤرێست ڕزگار کران

یاسین