سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌و گرفتانه ده‌كات رووبه‌رووی موچه هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته‌وه له‌به‌غدا و ده‌ڵێت: له‌به‌غداوه هیچ نا‌لێن له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “له‌مانگه‌كانی پێشوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تێبینی و گله‌یی هه‌بوو له‌سه‌ر لیستی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌لام ئیستا لیسته‌كان هیچ گرفتیان نییه به‌لام پێمان نالین بۆچی مووچه نانرێن؟
راشی گه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم بێت جێبه‌جێكردووه و نیوه‌ی داهاتی كوردستان چوه‌ته به‌غدا كه‌چی موچه‌ی مانگی نیسانی خۆیان داوه هی كوردستانیان نه‌ناردووه لەکاتێکدا هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچە نییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: پێویستە بەغدا مانگانە 960 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، دەشڵێت: وەزارەتی دارایی فیدراڵ زۆر جار ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

