zagros news agency

پوختەی لێدوانی هانزی فلیک لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریەکانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا چەند لێدوانێکی خستە بەردەم دیدی ڕۆژنامە و میدیاکان و ستایشی ڕاشفۆردی کرد و هیوای خواست فیران تۆرێس و ڕافینیا ئامادەبن بۆ کلاسیکۆ.

 

سەبارەت بە ڕووداوەکەی یاری بەرامبەر جیرۆنا،کە ناوبژیوان بەهۆی ڕەفتاری ناشرینەوە کارتی سووری بەڕووی هانزی فلیک بەرز کردەوە ئەویش وتی؛ من کەسێکی دەمارگیر نیم و ئێوە وادەزانن کەم زەردەخەنە دەکەم بەڵام وانیم،من نازانم بابەتەکە بۆ ئاوا گەورە کراوە من هەستم کردوە شتانێک دەخوڵقێن سەیر و سەمەرەن،بەڵام ئەوە بۆ ئێوە جێدێڵم ئێوە زیاتر لەمن لێرەن و باشتر ئاگادارن.

 

سەبارەت بە ڕاشفۆردیش فلیک وتی؛ ئەو یاریزانێکی زۆر تایبەتە سوودێکی تەواوی داوەتە ئێمە،ئەو دەتوانێت لەباڵدا یاری بکات و وەکو یاریزانی سەری ڕم جێگیر بێت،کە ئەوە گرنگترین هۆکار بوو بۆ گواستنەوەی و هەفتە لەدوای هەفتە ئاستی خۆی زیاتر بەرەو پێش دەبات،کە ئەمە هەستێکی خۆشە لەگەڵ ئێمە هەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی Paint 3D دەسرێتەوە

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی دۆلار لە بودجەی ٢٠٢٦ وەک خۆی دەمێنێتەوە

سەڵاح

عێراق گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل دەوەستێنێت

یاسین