ئەمڕۆ دووشەممە 5/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵیی بەسەر کردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشیی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.
پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵی، نزیک پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە و بیست و دوو کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

