ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گرنگه كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت چونكه له‌به‌رژه‌وندی ناوچه‌كه‌یه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “گفتووگۆی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوون به‌رێككه‌وتنی كۆتایی و ده‌بێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌نێوانیان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت”.
گوتیشی: “زۆر گرنگه كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت پێكبهێنرێت چونكه پێكهێنانی كابینه‌ی تازه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه.

