پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (کەمال سۆز عەلی)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(کەمال سۆز عەلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۳ی ئایاری ۲۰۲٥

