پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز دلشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆکوە‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت.
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئاماده‌یی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا.

