zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عبدولقادر بازرگان: بوونی سەرۆک و مەرجەعێکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێبین

یاسین

‎تاران: پێویستە واشنگتن هەموو پارە بلۆکراوەکانی ئێران ‎ئازاد بکات

گوران

فایەق زێدان و عەلی زیدی پرسی پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێ کرد

یاسین