بەپەلە.. چەند ڕۆژی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.. پارتی: پێکهێنانی حکوومەت نزیکە
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی زانیاری لەسەر کۆبوونەوەی داهاتوی شاندی خۆیان و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەت دەخاتەروو.
هیوا گەیلانی، بۆ زاگرۆس گوتی: لەچەند ڕۆژی داهاتوو شاندی دانوسانکاری پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
گوتیشی: لەگەڵ یەکێتی هەنگاوی باش بەرەوپێشەوە چوین، هەموو هەوڵی پارتی ئەوەیە پێش هەڵبژاردنەکان کابینەی حکوومەت پێکبهێنێرێت لەو بارەوە هەنگاوباش چوینەتەپێشەوە، ئیشەڵا پێکهێنانی حکوومەت نزیک دەبێت.

