به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كورستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت گروپه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له شه‌نگال چه‌ك دابنێن، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
نازم هه‌ركی، ئه‌مرۆ 19ی5ی2025 بۆ زاگرۆس، گوتی: “له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی 12ی په‌كه‌كه كه بریاری خۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه و چه‌ك دانیان داوه، ده‌بێت گروپه‌كانی په‌كه‌كه‌ش له شه‌نگال بگرێته‌وه، و سه‌رجه‌میان چه‌ك دابنێن، ئه‌گه‌ر خۆشیان به په‌كه‌كه نازانن كه‌واته ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌گه‌ڵ كێ كارده‌كه‌ن و كێ پشتیوانیانه ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دۆخی شه‌نگال به‌و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌وه باش نابێت.

