zagros news agency

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

 

رۆژی چوارشەممە 21ی ئایاری 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و مامۆستا و کادیرانی بەشدار لە خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

لەم کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی خولی نوێی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاراستەی بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە وێستگە گرنگەکانی مێژوو و قوربانیدانی پارتی و ڕێبازی بارزان، جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی کادیری پارتی لە بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی و بەهێزکردنەوەی بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی کورد کردەوە. سەرۆک بارزانی ئەوەشی بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند کە ئەرکی کادیری پارتیە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات و پارێزگاری لە بەها باڵاکان بکات.

لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی، لەم بارەیەوە ئامۆژگاری و رێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێردەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا دەکات

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد

سەڵاح