جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی بواری وزه له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان ئاشكراده‌كات.
نه‌هرۆ ڕه‌واندوزی بۆ ئاژانسی زاگرۆ ئه‌مرۆ 22ی5ی2025 گوتی: “گرێبه‌سته‌كانی كوردستان ده‌ستوور و یاساین و به‌داخه‌وه له عێراقه‌وه هه‌نگاوی جدی بۆ كوردستان نه‌نراوه بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری خۆی به‌كارهێناوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ماددەی 12ـی دەستووری بڕگەی دوو باس لەوە دەکات کە دەبێت هەرێم و بەغدا بەیەکەوە سیاسەتی نەوت بەکار بهێنن تاکوو بتوانرێت بە شێوەیەک هەناردەی دەرەوەی بکەین بۆ ئەوەی گەجینەی عێراق زیاد بکات بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كوردستان بۆ عێراقیش گرنگه.
رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا كران، کە بەهای ڕێککەوتننەکان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.
دواتر له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا حكوومه‌تی عێراق به نایاسایی وه‌سفی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد.

