به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ئاستی ده‌ره‌وه و ده‌شڵێت: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگه”.
له‌باره‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هۆشیار سیوه‌یلی، ئه‌مرۆ 22ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده هه‌رێمێكه له چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدرالی عێراق، به‌ڵام پێگه‌ی بۆ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه: پێگه‌ی جیپۆلۆتیكی كوردستان كه كه‌وته‌وه ناو چوار ده‌وڵه‌تی گرنگی وه‌ك (توركیا و ئێران و عێراق و سوریا) هه‌روه‌ها: سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی دیموكراسییه، جیاله‌وه‌ش: شوێنێكه كه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 2003 ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنیان زۆر باشه له‌سه‌ری.
گوتیشی: “هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌بێت بپارێزرێت، و هه‌میشه كوردستان له‌دژی تیرۆر و توندوتیژی جه‌نگاوه، كاتێك گروپی تیرۆرستی قاعیده دروست بوو هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌توندی دژی وه‌ستایه‌وه و كاتێك داعش سه‌ری هه‌ڵدا هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و له كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی هه‌میشه رۆڵی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كات به‌رز نرخێنراوه بۆ پارێزگاری له ئارامی ناوچه‌كه، و ئیستاش كوردستان سه‌نگه‌رێكی به‌هێزی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆره له ناوچه‌كه.
راشی گه‌یاند: فه‌رهه‌نگی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ئاین و پێكهاته‌كان له كوردستان گرنگه و شیاوی رێزلێگرتنه له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش پێزانینیان هه‌یه، گه‌لی كوردستان گه‌لێكی لێبورده‌یه، كاتی خۆی له‌شه‌ری داعش 2 ملیۆن ئاواره روویان له كوردستان كرد كه به‌شێكی زۆریان كوردیش نه‌بوون، كه‌چی پێشوازی باشیان لێكرا، بۆیه كوردستان ده‌رگای كراوه‌یه بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو.
هۆشیار سیوه‌یلی ده‌شڵێت: “كوردستان له‌رووی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه جێگای خۆی كردوه‌ته‌وه به‌به‌راودی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كوردستان گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه، و مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به‌بێ هه‌رێمێكی سه‌قامگیر قه‌د عێراق سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و ئه‌منی به‌خۆیه‌وه نابینێت، عێراق ده‌وڵه‌تێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش بۆ جیهان گرنگه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاوا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت له‌م چوار چێوه‌یه‌دا راسته‌هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی عێراقه به‌لام گرنگ و بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و كاتێك سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین به‌راشكاوانه ئه‌مه به‌ئێمه ده‌لێن”.

