ئەمڕۆ شەممە، 24ـی ئایاری 2025، کۆنفرانسی تەواوکاری هەردوو بزووتنەوەی گۆڕانی زەگەتە و کوردستان لە هۆڵی ئاشتی بەڕێوە دەچوو کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو، کە پێویستە هەموو ئەوکەسانەی ناویان وەکوو دەستەی دامەزرێنەری گۆڕان هەیە، کە 2135 کەسن، بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.
کۆنفرانسی یەکەم لە 26ـی 4 بەڕێوەچوو، ئەو کۆنفرانسەش لەهەمان شوێن کە هۆڵی ئاشتییە بەڕێوەدەجێت، لە کۆنفرانسی ڕابردوو پێویست بوو ڕێژەیی یاسایی تەواو بێت، بەلام ئەو کۆنفرانسە پێسیوتی بەتەواوبوونی ڕێژەیی یاسایی نییە، هەروەها کۆمیسیۆن دوو کەس هەردوو باڵەکەی گۆڕان بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن.
دوو دەستووری هەموارکراوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان کە گونجاوبێت لەگەڵ یاسای فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکراوە، هەر یەکێک لەو دوو دەستوورە ئەگەر دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنفرانسەکە واتە 50+1 بەدەست بێنێت، ئەوە دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتە هی ئەو لایەنە، هەروەها سەرجەم موڵک و ماڵ و میدیا و ناو و لۆگۆی گۆڕان بەفەرمی دەبێتە موڵکی ئەو لایەنە، دوای ئەوە جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێن، کەلەسەر ئەوخاڵە ناکۆکی هەیە، چونکە گۆڕانی گەڕەکی کوردسات دەڵێن دەبێت ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی 61 کەس بن، گۆڕانی گردی زەرگەتەش دەڵێن دەبێت 51 کەس بن.
له‌م باره‌وه، دڵشاد ڕه‌شید مه‌لا، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ری گۆران و كه‌سێكی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا كه ئێستا خۆشی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆرانه بۆ زاگرۆس گوتی: “هێشتا گرفت و ئارێشه له‌نێوان هه‌ردوو لاهه‌یه و یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه كێ زۆرینه ببات ئه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی گۆڕان و تائیستاش باڵی وكردسات له‌پێشه‌وه‌ن و خه‌ڵكیان زیاتره”.
راشی گه‌یاند: له‌ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ر باڵێك له‌و دوانه ته‌واوی گردی زه‌رگه‌ته و راگه‌یاندن و دارایی و لۆگ و ناوناونیشانیان ده‌بێته موڵكی و ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی پێوه‌بكه‌ن و به‌ناوی گۆرانه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌ی سیاسیه‌وه.
ده‌شڵێت: “تائیستا بابه‌تی گرده‌كه نه‌وروژێنراوه چونكه شتی دیكه‌ی به‌دواوه‌دێت به‌ڵام هه‌رده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه”.

