سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد له ئه‌مه‌ریكاوه باس له گرنگی سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌روو كوردستان ده‌توانێت یاریكه‌رێكی به‌هێزبێت له ناوچه‌كه.
بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا لەنێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێستێرن زاگرۆس ئیمزا دەکرێت.
رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەكرد.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا كرد، کە بەهای ڕێککەوتننەکان دەگاتە 110 ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كوردستان، غازی حه‌سه‌ن، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ریكا و دیدار و گفتووگۆكانی هه‌نگاوێكی نوێیه له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌و عێراق و جیهان هه‌یه و ئه‌و بۆچوونه نێگه‌تیڤانه‌ی له ناوخۆی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌نووسی كوردستان هه‌یه، و ئه‌مه به‌یه‌كێك له هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتووه دیپلۆماسییه‌كان داده‌نرێت، كه مه‌سروور بارزانی توانی په‌یام و گوتاری هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌مێكی ناسك بگه‌یه‌نێته به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی راسته‌وخۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه بكات و رێككه‌وتنیش بكه‌ن، جیاله‌وه‌ش هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان باشتر له‌سه‌ر پێی خۆی به‌وه‌ستێت له‌رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنان، كه ئه‌مه بۆ داهاتووی كوردستان زۆر گرنگه”.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی ترامپه‌وه له ناوچه‌كه، نووسه‌ر ده‌ڵێت: “هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌شێكه له عێراق، كه‌چی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتنه، گه‌ره‌نتییه بۆ داهاتووی كوردستان، ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌مه وه‌ك موجامه‌له‌ی سیاسی لێكبده‌نه‌وه، به‌ڵام گرنگه ئه‌وه‌بزانرێت كه دۆناڵد تره‌مپ، موجامه‌له سیاسه‌ت ناكات، كه‌سێكه ئه‌وه ده‌كات له‌ستراتیژی ئابووری و فكری ئه‌و دایه، ئه‌و كه‌سێكه پتر له سیاسه‌ت بیرۆكه‌ی ئابووری پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته ئابووریه و بازرگانییه‌كانه‌كان به‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی دیكه بسه‌پێنێت، پێم وایه زۆر له قازانجی كوردستان ده‌بێت، چونكه تره‌مپ، له‌سه‌ر دانه‌كه‌ی بۆ كه‌نداو 600 ملیار دۆلاری كۆكرده‌وه واته عه‌قلیه‌تی ئیداری ئه‌مه‌ریكا روه‌و ئابووریه و ئیستاش هانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووی كوردستان به‌مانای پشتیوانی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی دێت”.
گوتیشی: “كوردستان له‌م دۆخه ناسك و هه‌ستیاره‌دا وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی بكات، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه جێگای بایه‌خه و چوه‌ته‌وه ناو ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چوه‌ته ناو ستراتیژی ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته‌وه و كوردستان مامه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ ناكرێت، وه‌ك كیانێكی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌ته‌ك ئه‌و دیدارانه‌ی له‌راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان باسكراون، دیداری دیكه‌ش كراوه، دیداری دۆستانه كراون و ئه‌و دیدارانه‌ی كه دیارنین له راگه‌یاندن باس نه‌كراون، زۆر كاریگه‌رترن له‌و دیدارانه‌ی له‌راگه‌یاندن باسكراون”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كاتی سه‌ردانه‌كه بۆ كوردستان گرنگه و سه‌ركه‌وتووه، چونكه گرفتی وه‌ك عێراق، قه‌یرانی ناوعێراق، په‌یوه‌ندی عێراق به‌كوردستانه‌وه، شه‌ڕ فرۆشتنی عێراق به كوردستان، ئه‌مانه هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌وه هه‌یه، و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه‌وه بۆ كوردستان زۆر گرنگه، چونكه له ئاستی جیاواز لێدوان بۆ پشتیوانی كوردستان دراوه، یه‌كێك له‌و لێدوانانه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه كه ده‌لێت: (ریفراندۆمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه)، كه‌واته ئێستاش ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان دوای كارتێكی به‌هێزتر له‌و كارتانه ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی كوردستان وه‌ك كارتی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی وزه و له داهاتوو كاریگه‌ری ئه‌م سه‌ردانه ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێت، كه ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه ئه‌م كونسولخانه ده‌بێته یه‌كێك له هۆكاری په‌ره‌پێدانی په‌یوندی هه‌ولێرو واشنتۆن ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری دروستكردووه له داهاتوو.
غازی حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌روو: مه‌سروور بارزانی نیشانی دا كه كاراكته‌رێكی گرنگ و دیاره بۆ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كان و هه‌نگاو نان بۆ پێشه‌وه، واته مه‌سروور بارزانی، توانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئیراده‌ی به‌هێزتر له‌رابردووش بباته پێشه‌وه.

