سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرپەرشتیی ئیمزاکردنی دوو گرێبەستی گرانبەهای کردووە و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک کۆنگرێسمان، سێناتۆر و بەرپرسی باڵای ئەمەریکا کۆ بووەتەوە.
ئاژانسی زاگرۆس پانۆرامای تهواوی سهردانه بڵاو دهكاتهوه:
یهكهم: شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.
دووهم: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 19-05-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) لە واشنتن ئیمزا کران.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری لە کۆنگرێسمان و سێناتۆری ئەمەریکایی کۆ بووەتەوە. لەو کۆبوونەوانەدا، جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە. هاوکات سەرۆک وزیران مەسرور بارزانی سوپاسیانی کردن بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەو کۆنگرێسمان و سێناتۆرانەی سەرۆک وەزیران لەگەڵیان کۆ بووەتەوە:
1. کۆنگرێسمان جۆو ویڵسن
2. کۆنگرێسمان ئەبراهام (ئەیب) حەمادە
3. کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز
4. سێناتۆر ئەنگس کینگ
5. سێناتۆر جەیمس لانکفۆرد
6. کۆنگرێسمان ئادەم سمیس
7. کۆنگرێسمان برایان ماست، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا
8. سێناتۆر بیل هاگەرتی
9. سێناتۆر تێد بەد
10. سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین
11. کۆنگرێسمان دارێل ئیسا
12. کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز، سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا
13. کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن
14. کۆنگرێسمان براد شێرمان
15. سێناتۆر تۆم كەتن
16. سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر
17. سێناتۆر جاک ڕید
بەشداریکردن لە کۆنفرانسی وزە لە واشنتن
ڕۆژی پێنجشەممە، 22-05-2025، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا، کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەڕێوە چوو.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا بەشداریی لە پانێلێکی تایبەتدا کرد. تێیدا باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر – واشنتن، داهاتووی وزە لە کوردستان، پڕۆژەی ڕووکانی، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی کرد
کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی ئەمەریکا
1. وەزیری وزەی ئەمەریکا
پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
2. وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا
پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.
3. وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا
هەینی، 23-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.
4. بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا
پێنجشەممە، 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ برادلی سمیس، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
5. ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025 لە واشنتن، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس، ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن ڕێکخرا.
6. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەوە.

