ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه كابینه‌ی حكوومه‌ت دروست بكرێت و ده‌شڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هیوا گه‌یلانی، ئه‌مرۆ 25ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی باشی بڕیووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هیوادارین له ئاینده‌یه‌كی نزكدا حكوومه‌ت دروست بكرێت”.
گوتیشی: “وه‌ك پارتی ده‌مانه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ینه رێككه‌وتن و حكوومه‌ت دروست بكرێت، له‌و باره‌شه‌وه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین”.

