zagros news agency

سبەی لە پارێزگایەکی کوردستان بووە پشووی فەرمی

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ و بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، سبەی لە پاریزگای دهۆک پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (19ـی ئاداری 2024) عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بۆمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەهۆی بارینی بارانی بەخووڕ، سبەی لە پارێزگای دهۆک لە زۆرینەی دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگاری دهۆک، ئاماژەی بەوەدا، سبەی تەنیا دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، کۆچ و کۆچبەران، شارەوانی و کارەبا هەیە، بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدابن لە ئەگەر روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

عەلی تەتەر، داواکارە لە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان لە ماڵەکانی خۆیان دەرنەچن، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بتوانن کاری خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجامبدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەڵسا، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکرانیا: ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕووسیا بەرزبووەتەوە

یاسین

فەرماندیەکی سەربازی: ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی ئێران تۆقیوە

سەڵاح

نێوەندێکی ئیسرائیل سەبارەت بە مەترسیی تورکیا هوشداری دەدات

یاسین