zagros news agency

هەولێر.. ئامادەیە هەموو هاوکاری و پاڵپشتی و پشتیوانیەکی دهۆک و زاخۆ بکات

دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لافاو دروستبوو و لە ئەنجامیشدا بەداخەوە “سێ هاووڵاتی” لە شاری دهۆک گیانیان لەدەستدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پەیوەندیى تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە د.عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وێڕاى هاوخەمی و دڵگرانى لە بارەى ڕووداوەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆى ئاڕاستەى بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی کارەساتەکە کرد و بەناوی ئیدارە و خەڵکی شاری هەولێر ئامادەیی ھەرچی پێویستى و پاڵپشتی و پشتیوانیەکی تیمەکانى “تەندروستیى، فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی و دام و دەزگاکانى تری پارێزگای هەولێر هەیە نیشاندا بۆ بەهانەوەچوون و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی هەردوو شارەکە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2024.3.19

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئەمرۆ تۆزێکی سووک هەرێم دەگرێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

سەڵاح

تورکیا و باکووری کوردستان؛ قەیرانی کەمئاوی هەڕەشەیەکی گەورەیە

سەڵاح

له‌ هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

یاسین