ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/29، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، جەخت لە گر نگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

