ئەمرۆ هەینی بەرواری ٣٠\٥\٢٠٢٥ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی ( شێخ سامی ئەلمەسعوودی) پێشوازی لە ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی)، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان و شاندی یاوەری کرد
لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی ( شێخ سامی ئەلمەسعوودی) دەستخۆشی لە سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەی کە لە نێوانیاندا هەیە و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک تاوەکوو پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە سەرکەوتوویی بە کۆتایی دێت
لە لایەن خۆشییەوە سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی)،سوپاسی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کراوە و سوپاسی کردن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ شاندی حاجیان کوردستان تاوەکوو بتوانن زۆرترین خزمەتگوزاری لە وەرزی حەجدا پێشکەش بە حاجیان بکرێت بۆ ئەوەی ئەرکە ئایینەکانیان بە ئاسانی و بە بێ کێشە و گرفت ئەنجام بدەن.

