پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک “کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ” لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی – دوبەی ٢٠٢٥.
ئەمە ڕێزلێنانێکی شایستەیە لە کاروانێکی درێژی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین، بیری ڕۆشنگەری و ڕۆشنبیریی سەربەخۆ.
هاوکات شانازیکردنە بە کەسایەتییەکی نیشتیمانی کە بەشدارییەکی کارای لە چەسپاندنی بەهاکانی گفتوگۆ، کرانەوە و دادپەروەری هەبووە.
پێزانینی قووڵمان بۆ خودی بەڕێزیان هەیە و هیوای بەردەوامیی تەندروستی و بەخششیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان


