جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی حزبه‌كانی كوردستان په‌یامێكیان هه‌بوو گه‌یه‌نراوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
د.به‌شیر حه‌داد، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دران له‌دژی به‌غدا محه‌مه‌د شیاع سودانی واهه‌ست ده‌كات كه له‌دژی خۆشیه‌تی، بۆیه بۆ ئه‌و باش نییه چونكه خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌م جاره سودانی، به‌بێ كورد ناتوانێت ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران”.
گوتیشی: “ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانانه‌ی پیشووتری عێراق، له‌لایه‌ن كورده‌وه گورزیان لێدراوه، قه‌د نه‌توانراوه بگه‌رێنه‌وه حوكم، بۆیه سودانی ئه‌مه دووباره ناكاته‌وه”.
راشی گه‌یاند: هه‌وڵی سیاسی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی حزبه‌كان زمانێكی نه‌رم بوو نامه‌یه‌كیش بوو بۆ به‌غدا و نامه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌وه سودانی.

