zagros news agency

سه‌رۆكی تیمی پارتی له‌ حكومه‌ت په‌یامێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

سه‌رۆكی تیمی پارتی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ”سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ”دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.”

ئەمڕۆ یەکشەممە 01-06-2025 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی منداڵان، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تیمی پارتی لەحکوومە و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، کۆڕبەندی منداڵ ئایندەیە، هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان” لە هەولێر بەڕێوەچوو.

پشتیوان سادق لە کۆڕبەندەکەدا گوتارێکی پێشکێشکرد گوتی: “بڕیارەکە کاریگەری لەسەر ژیانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە هەیە به‌داخه‌وه‌ بەردەوام لە چەند ساڵی رابردوودا، بەتایبەتی لە ساڵی 2014ـوە، لەم جۆرە بڕیارانە دژی هەرێمی کوردستان دەردەچن.”

راشی گه‌یاند: سەرکردەکانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق و نووسینەوەی دەستووردا هەبوو، بەڵام بەداخەوە ئەو برادەرانەی ئێستا لەسەر دەسەڵاتن، دوای ئەوەی تۆزێک خۆیان تووندوتۆڵ کرد، لە دەستوور و مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبوونەوە.”

پێشی وایه‌ بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان 100٪ سیاسییە لەکاتێکدا هەموو داواکارییەکانمان جێبەجێ کردوون، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لەسەر ئەو سیاسەتەی لە رابردوودا بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەرکاردەهێنرا و تەنیا خاڵیک کە دەتوانین بە لەبەرچاوگرتنی، جەخت لە مافەکانی خۆمان بکەینەوە و پێیان بگەین، یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستانە. ئەوەی ئێستا لەئارادایە، ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە دەچێ و دەنگدەران بێئومێدن

سەڵاح

کەشناسی: شەپۆڵێکى خۆڵبارین دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەدەستهێنا

یاسین