سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە و جۆرێك به‌ده‌م هاتنه‌وه و یه‌ك هه‌ڵویستی له‌و باره‌وه هه‌بوو له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌و فشارانه‌ی كرانه سه‌ر به‌غدا ئامانجی هه‌بوو و هه‌ڵویسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان جوڵه‌یه‌كی به‌هێزی یه‌كگوتاری له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كان دروستكرد گفتوگۆکان بەردەوامن بەو ئامانجەی چاره‌سه‌ر گرفته‌كان بنه‌ره‌تی بكرێن چونكه پرسی مووچه به پینه‌وپه‌رۆ ناكرێت ده‌بێت به‌ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، یەک هەڵوێستن و هاوڕان، لەسەر ئەوەی کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تایبەت بە ڕاگرتنی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.

