ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به لێژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هێمن قادر جێگری پارێزگار‌و سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران و سەید هێمن بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو ئه‌ندامانی لێژنەکە ئاماده‌یی بوون …
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه كه‌رتی كشتوكاڵی كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و پێویستی هه‌موو وڵاتێكه، بیرۆكه‌ی بەبازارکڕدنی گەنمی جوتیاران جگه له‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كوردستانه، هاوكات یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و كارنامه‌ی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھۆکارێکیش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی دانەوێلەو کشتوکاڵ بەگشتی ….
لەلایەن خۆیەوە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، ئاماژه‌ی به بیرۆکەو پلانەکانی ئەمساڵی بەبازارکردنی گەنم کرد‌و گیر‌و گرفتەکان و کێشە تەکنیکیەکانی لەگەل حکومەتی ناوەند شیکردەوە و جەختی لەسەر شێوازی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنوری پارێزگای هەولێر کردەوە …
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە به وه‌رگرتنی چه‌ند بریارێك بەرژەوەندی جوتیارانی شاری هەولێریان بەهەند وەرگرت و رۆژی 12.6.2025 یان به وارده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له سنوری پارێزگای هه‌ولێر دیاری كرد

