zagros news agency

سانچۆ لە پلانەکانی چێڵسی دەرچووە

 

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو دەیڤید ئۆرنشتاین ئاشکرایکرد، جادۆن سانچۆ لە کۆتایی گرێبەستەکەی بە خواستن لە ٣٠ی حوزەیران چێڵسی بەجێدەهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی یانە لەندەنییەکە نەیتوانی لەسەر مەرجی کەسی لەگەڵ ئەو یاریزانە نەگەیشتە ڕێککەوتن بۆ گۆڕینی بە خواستنەکە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی.

بەپێی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، چێڵسی 5 ملیۆن پاوەند غەرامە دەکات بۆ ئەوەی بدرێتە مانچستەر یونایتد، ئەمەش بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو یانەکە.

بۆیە سانچۆ دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە بژاردەکانی داهاتووی خۆی، ئایا مانەوەی لە پریمەرلیگ یان گواستنەوەی بۆ یانەیەکی ئەوروپی
سانچۆ وەرزی ڕابردوو لە 41 یاریدا پێنج گۆڵی تۆمارکرد و 8 ئەسیستیشی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گارناچۆ هەموو ئۆفەرەکان لەبەر چێڵسی ڕەتدەکاتەوە

یاسین

سکالۆنی؛تیپەکەمان دەتوانێت هێشتا ئاستی زیاتر بەرز بکاتەوە

sarkar

لویس دی لا فۆینتێ لە لوتکەی مێژوودایە لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا

یاسین