zagros news agency

وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەڵامی دەنگۆی قاچاخی به نەوت دەداتەوه

 

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، رایگەیاند کە لە 14 کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا نۆ کێڵگە کاردەکەن و رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت. لەم بڕە، 40% بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و 60% بۆ هەرێمی کوردستانە. ئەو بەشەی بۆ هەرێم دەمێنێتەوە بۆ پاڵاوگەکان دەنێردرێت بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکان و بەشێک لە بەرهەمی نەوتی ناوخۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێت.
محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێک بۆ دەرەوە هەناردە نەکردووە.
هەروەها جەختی کردەوە کە ئەو گرێبەستانەی له ئەمریکا واژۆکران لە ساڵی 2008 هەن و ئەو کۆمپانیایانه لە ساڵی 2007ـەوە لە هەرێم کاردەکەن و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.
سەبارەت به پرسی نەناردنی مووچه گوتی: رەفتارەکانی حکوومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان “جێگەی شەرمەزارییە” و پێویستە کێشەکان لە رێگەی یاساییەوە چارەسەر بکرێن.
هەروەها وتی کە هەرێمی کوردستان بە هەموو مەرجەکانی بەغدا رازی بووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام کۆمپانیاکانی نەوت بە مەرجەکانی بەغدا رازی نین و داوای دڵنیایی بۆ وەرگرتنی پارەکانیان دەکەن.
محەمەد جەختی کردەوه، وەزارەتی نەوتی عێراق نایەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و بەغدا نایەوێت کارتی ئابووریی نەوت بەدەست هەرێمی کوردستان بێت هۆشداری دا کە کەسانی سەرەوەی وەزیری دارایی هۆکاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمن، و تا عەقڵییەتی ناوەندگەرایی لە بەغدا هەبێت، کێشەکان بەردەوام دەبن. بە بڕوای ئەو، یاسای نەوت و گاز و کارکردن بە دەستوور چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٤٨ کاتژمێردا ٧٣ کەس لە جەرەمانا و سەحنایای سووریا کوژراون

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین