zagros news agency

لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر،بڵاوی کردەوە سەرەتای مانگی داهاتوو خۆتۆمارکردن لە پرۆسەی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆرک کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەولێر، ڕایگەیاند: “تکایە بۆ سەرجەم بریکارەکانی ئارد و خۆراک، سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک تاوەکوو ڕێکەوتی 1/7/2025، دوا وادەیە بۆ ئەم پڕۆسەیە.
سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند: “ئەپڵیكەیشنی نوێکردنەوەی زانیاریی پسوولەی خۆراک کارایە و دەبێت هاووڵاتییان زانیارییەکان پڕ بکەنەوە.”

ئەوەشی خستە ڕوو، هەر کەسێک کێشەی هەبوو لە ئەپڵیکەیشنەکه و نەیتوانی کارەکە بکات، سەردانیان بکەن و هەموو هاوکارییەکیان دەکەن، گوتیشی: “کارەکە زۆر ئاسانە، ئەگەر پێداویستییەکان ئامادە بێت، لە پێنج خولەکدا لە ماڵەوە لە ڕێگەی مۆبایل کارەکە دەکرێت.”
سیامەند قادر نانەکەلی ئاشکراشی کرد، لە هەولێر دوو ملیۆن هاوبەشی پسوولەی خۆراک هەیه و دەبێت هەمووی زانیارییەکان تۆمار بکەن، دەشڵێت: “داوا دەکەین خەڵک بەشداریی کارای هەبێ با پسوولەکانیان بلۆک نەکرێ و بەشە خۆراکیان نەبڕدرێت، چونکە کەمبوونەوەی بڕی بەشە خۆراک دەبێتە هۆی گرانبوونی نرخی ئەو خۆراکانە و بازاڕ پەیوەستە بە خواست و خستنەڕووی ئەو خۆراکانەوە.”
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر، تاوەکوع مانگێک دەرفەت هەیە بۆ خۆتۆمارکردن، گوتیشی: “دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوی نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بژاردەکانی دیكە ئەکتیڤ دەکرێن، وەک تۆمارکردنی ناو و جیاکردنەوە و گواستنەوەی پسوولە، بۆ ئەمانەش دەبێ بڕە پارەیەک بە ڤیزەکارت بدات، کە هەندێکیان بڕی 10 هەزار و هەندێکیش زیاترە و نووسراوی فەرمیمان لەسەر ئەو پرسە لەلایەن وزارەتی بازرگانیی عێراق بەدەست گەیشتووە، بۆیە داواکارین خەڵک دووچاری ئەو پارە دانە نەبن و ئەپلیکەشنەکە پڕ بکەنەوە.”
ئەپڵیكەیشنی (بیتاقە تەموینی) بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی كارایە و پێشتریش لە پارێزگای هەڵەبجە كارا كرا

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە دژی شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە

سەڵاح

عارف رووشدی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامی پارتی له‌ باره‌ی دۆخه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

دڵشاد