پڕۆژەی ڤیزت کوردستان تایبەته به برەودان به کەرتی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیاران له هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ به ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراو.
مەسرور بارزانی له گوتارەکەیدا رایگەیاند: مەسرور بارزانی: ئەم سەکۆیه بۆ زیاتر ناساندنی کوردستانه به گەشتیارانی بیانی. کوردستان خاوەنی پێگەیەکی گرنگه بۆ کەرتی گەشتیاری و خاوەنی سەدانی شوێنەواری مێژووییه بۆ گەشتیاری که که له ئاستی جیهاندا ناسراون.
مەسرور بارزانی گوتی: هاتنی گەشتیاران دەرفەتێکی باشه بۆ تێکەڵبوونی کلتوورەکان و ئامانجی حکوومەت ئەوەیه له 10 ساڵی داهاتوودا 20 ملیۆن گەشتیار رابکێشێت.
سەبارەت به پرسی مووچەش گوتی: بەرپرسانی بەغدا بەشێوەیەکی ناڕەوا و نادەستووری بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێمیان داوه و له ژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری مافه دەستوورییەکانمان نابین.
جەختی کردەوه: عێراق وڵاتێکی فیدراڵییه و هەرێم قەوارەیەکی دەستوورییه و سیاسەتەکانی پێشووی عێراق جگه له ماڵوێرانی هیچ سوودێکی نەبوو و ئەم هەوڵانه بۆ گوشار خستنەسەر هەرێمی کوردستانه و سەرکەوتوو نابن.
راشیگەیاند: بەرپرسانی بەغدا تەنانەت پابەندی ئەو رێککەوتنانه نین که خۆیان واژۆیان کردووه و هیودارین دەستبەرداری ئەم سیاسەته چەوتانه بن و هیوادارین له کاتێکی زوودا بگەینه ئەنجامێک که له بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.

