سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای بینینی سەرۆک بارزانی و چەند سەرکردەیەکی کورد دەکات
دەم پارتی ئاشکرای کرد کە سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجالان، داوای کردووە کەناڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی پارتە کوردییە سەرەکییەکان بکاتەوە، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مەزڵووم عەبدی، و بافڵ تاڵەبانی.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “پارتەکەمان ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانێکی نزیک بۆ زیندانی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا بۆ گفتوگۆ لەسەر قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی.”
جەختی کردەوە: ” پشتیوانی لەم هەوڵە دەکەین چونکە گرنگییەکی زۆری هەیە لە پێشخستنی پرۆسەی سیاسی.”

