ئەمڕۆ باڵیۆزی وڵاتانی یەکێتیی ئەرورپا و باڵیۆزی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوه.
له کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی وڵاتان ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی عێراقیان لە ناوچەکە بەرز نرخاند و هەروەها دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی کرد لە بانگهێشتکردنی لوتکەی عەرەبی و بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرئەنجامی ئەو وڵاتە.
باڵیۆزی وڵاتان داوایان له عێراق کرد کێشە ناوخۆییەکان و کێشە ئیدارییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
جەختیشیان کردەوه که پشتیوانی له هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ پێشخستنی مافەکانی پێکهاتەکان و دەستەبەرکردنی ئاستێکی شایستەی ژیان و چەسپاندنی ئاشتی مەدەنی بەردەوام دەکەن.
لای خۆشیەوه سوودانی گوتی: حکوومەت بەگوێرەی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتیان.
سوودانی گوتی: فرەڕەنگی لە عێراقدا سەرچاوەی هێز و یەکگرتوویی ناوخۆییە و نابێتە مایەی نیگەرانی.

