zagros news agency

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت: هەر هاوڵاتیەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە

 

لە ڕوانگەی پەرۆشیمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبۆڵ گیریان خواردووە، دوای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای لێژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی وڵاتی تورکیا لە پەیوەندی بەردەوام بووین بۆ ئەوەی بە ڕێگای ووشکایی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییە.

لە قوناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی ٣٠٠ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و ئەمڕۆ ٥٠ کەس بە هەماهەنگی و هاوکاری سەرپەرشتیار و بەڕپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل- خابوور دەربازی هەرێمی کوردستان بوون و تا شاری هەولێر پاسیان دابین کرابوو.

بە سوپاسەوە لە ڕێگەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە کە هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ رۆژەیان پێدەدرێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕازیل تۆڕی ئێکس قەدەغە دەکات

یاسین

بەریتانیا داوای هێورکردنەوەی حەلەب دەکات

سەڵاح

زیاد ماموستا ئەحمەد: بە کردار خزمەتی کەرکوک دەکەین نەک بەڵێنی پێشوەختە

دڵشاد