بەبەشداری (7813) قوتابی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان دەستیپێکرد
بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان، (7813) قوتابی ئارهزوومهند لە “چواردە” سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکوومیەکانی کوردستان، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی دەستیپێکرد.
ئەمرۆ شەممە رێکەوتی (2025/6/28) پرۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە چواردە سێنتەری زمانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاکو (2025/7/4) بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.
(690) بەشداربوو لە ئاستی (Beginner) و (1950) بەشداربوو لە ئاستی (Elementary) و (3718) بەشداربوو لە ئاستی (Intermediate) و (1455) بەشداربوو لە ئاستی (Advanced) بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، بەمەش کۆی گشتی بەشداربووان لە هەر چوار ئاست بریتیە لە (7813) بەشداربوو.
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربوان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.

