ئەمڕۆ دووشەممە 30 حوزەیرانى 2025 ،دوکتۆر فوئاد حسێن جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق لە نووسینگەى خۆى لە بەغدا، لە گەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا،کۆبوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامەکانی گفتوگۆکانى، ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا ،و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی یاسا و دەستوور، تاوتوێ کرا.
سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا،جەختى لە سەر پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردەوە، بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان، لەگەڵ بەغدا، لە ڕێگەی گفتوگۆى بنیادنەر، وبتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا.
لاى خۆیەوە جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق، ستایشى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد،بە سەرۆکایەتى بەڕێز مەسرور بارزانی، بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشە وناکۆکییەکان، لە پێناو بەرژەوەندى نیشتمانى گشتیدا.

