ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته‌به‌ر، سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه‌یه چونكه پاره‌ی مووچه خۆرانی كوردستانیان راگرتووه.
سه‌گڤان سندی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “بریاربوو ئه‌و لێژنه‌ی كه له‌لایه‌ن سودانییه‌وه راسپێردرابوو بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بریاری خۆی بدات له‌سه‌ر پرسه‌كان، به‌ڵام پێی نه‌دراو ئێستا گرفتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه”.
گوتیشی: “حه‌قه هێزه سیاسییه‌كان له‌وه تێبگه‌ن و هیچ پاساوێك بۆ سیاسه‌تی به‌غدا نه‌هێننه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌غدا به كوردستانی ده‌كات ده‌ستی ده‌ستییه و ئه‌مرۆش نه‌بێت سبه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وێت”.

