دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان له زۆنی ڕێگه‌ی كۆیه تا مووسڵ له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری، سه‌رجه‌م قفڵه‌كان كرانه‌وه و بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاو به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵان له 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر و تیمه‌كانیش به‌رده‌وام چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و دانانی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەکییەکان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەکییەکانی پرۆژەی فریاگوزاری لە زۆنی دەرەوەی بازنەی 120 مەتری کە لە تووڕەقەوە دەست پێدەکات و شەقامی مەخموور و شەقامی کەرکووك دەگرێتەوە تا شەقامی کۆیە، ئه‌مڕۆ گشت قفڵه‌كانی سنووری زیاتر له 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی شاری هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی 120مه‌تری كرانه‌وه و ئاو بۆ 72 كاتژمێر به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵان.
ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ئاو به شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵه‌كان، بریتین له تووڕەق، مامزاوا، سەرکارێز، قەتەوی، میرزا ئەحمەد، نازماوە، گردمحه‌مه‌د، ژیان، قەرەبووی ژیان، گردەرەشە، قەرەبووی تۆبزاوا، ئاسوودە، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زیلان، 5ی حسارۆك، گەلاوێژ، هاوکاری، بێرکۆتی نوێ كه بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەشێوەی ئەزموونی ئاو دەگاتە ماڵان تا هاوسەنگی لە تۆڕەکان دروست دەبێت تیمەکان بە شەو و ڕۆژ ئامادەن و کار دەکەن.

