zagros news agency

ئێران کوشتنی خامنەیی پشتڕاست کردەوە

 

تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-3-2026 ڕایگەیاند، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هێرشە بەرفراوانەکاندا کە ڕۆژی شەممە تارانی پایتەختی کردە ئامانج کوژراوە.

هەروەها حکوومەتی ئێران بەهۆی کوژرانی خامنەیی 40 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەند، فەرمانگە حکوومییەکانیش بۆ ماوەی 7 ڕۆژ داخران.

لای خۆیەوە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندووە کە “کوژرانی عەلی خامنەیی دەبێتە خاڵی دەستپێکی ڕاپەڕینێکی گەورە لەدژی ستەمکارانی جیهان”.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئێرانی فارس هەواڵی کوژرانی کچەکەی ڕێبەری باڵای ئیسلامی و زاواکەی و نەوەکەی لە هێرشەکەدا پشتڕاستکردەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەنجام درابوو.

خامنەیی تەمەن 86 ساڵ، لە ساڵی 1989 وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، هەڵبژێدرا و ماوەی سێ دەیە و نیو حوکمڕانی ئێرانی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنی قوتابخانەکانی دیاریکرد

یاسین

فیفا بڕیاری خۆی دەدات لەسەر بەڕێوەچوونی مۆندیال لە مەکسیک

یاسین

حكوومەتی هەرێمی كوردستان: 1ی ئایار لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت پشووی فەرمی دەبێت

سەڵاح